سەردێر

سەرۆك كۆمار: پیرۆزبایی لە مامۆستایان دەكەم

سەرۆك كۆماری عیراق بە بۆنەی جەژنی مامۆستایانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت: پیرۆزبایی لە مامۆستایان دەكەم كە نەوە دوای نەوە پەروەردە دەكەن.


د. بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لەو بۆنەیدا ڕایگەیاند: “پیرۆزبایی لە مامۆستایان دەكەم كە نەوە دوای نەوە پەروەردە دەكەن”.

سەرۆك كۆمار ئەوەشی خستووەتەڕوو:”مامۆستایان، سەرەڕای باری سەختی ژیان و گوزەران، بەردەوامن لە پێگەیاندنی نەوەی داهاتوو، بەتایبەتی لەم كاتەشدا كە پەتای كۆرۆنا جیهانی گرتووەتەوە، ئەوان لە ئەركی خۆیان بەردوامن و درێغی لە خزمەت ناكەن. پیرۆزە چەژنی مامۆستایان”.

خەڵك – بەشی هەواڵ



هەلبژاردە

گرنگترینەکان