سەردێر

ئامارێكی نوێی تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوكرایەوە

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا لە 114 ملیۆن كەس و 689 هەزار كەس تێدەپەڕێنێت

بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە، ئەمڕۆ دوو شەممە، ژمارەی تووشبوان بۆ 114 ملیۆن و 689 هەزار و 362 تووشبوو بەرزبۆوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵًەتەكانی گیانلەدەستدا گەیشتە دوو ملیۆن و 543 هەزار و 312 كەس، ئەوانەی پەتاكەشیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتنە 90 ملیۆن و 244 هەزار و 364 كەس.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.