سەردێر

وتەبێژی حكومەت: پێشنیار هەبوو قوتابخانەكان و زانكۆكان دابخرێن

خەڵك-ئارام سەردار
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشنیار هەبوو قوتابخانەكان و زانكۆكان دابخرێن، بەڵام بەو هۆیەی تووشبوون لەو ناوەندانەدا نەگیشتنە ئاستێكی مەترسیدار، پرۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”لەكۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی كۆڕۆنا بڕیاردرا یەكێك لەوانە تووندكردنی ڕێكارەكان و پابەندكردنی دامودەزگاكانی حكومەت و هاوڵاتیان تاوەكو پابەندی ڕێنمایی تەندروستی ببن، چونكە ژمارەی تووشبوان لەزیادبووندان، پێشنیاریش هەبوو قوتابخانەكان و زانكۆكان دابخرێن، بەڵام بەڕەچاوكردنی بەرژەوەندی خوێندكاران و كەس و كاریان بەتایبان ئێستا تووشبوون بەكۆڕۆنا لەناوەندەكانی خوێندن نەگەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار پڕۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت”.

بە وتەی جوتیار عادل”ڕێكاری خۆپارێزی توندتر دەگیرێتەبەر و هاتووچۆش لەنێوان شارەكانی هەرێم ئاسایی دەبێت، تاوەكو 10ی ئادار ئەو بڕیارانە جێبەجێدەكرێن و جارێكی تر لیژنەی باڵا كۆدەبێتەوە، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە دەكرێتەوە”.

دەشڵێت”بەستنی دەمامك لەشوێنە گشتیەكان جێبەجێ دەكرێت، شوێنە گشتیەكانیش لەكاتژمێر 12 بۆ 6ی بەیانی دادەخرێن، دۆخەكە مەترسیدارە و دەبێ پابەندبن، بەپێچەوانەوە ناچارین ڕێگای تر بگرینە بەر و ڕێكاری تووندتر جێبەجێ بكەین، لەچەند كاتژمێری داهاتوو ڤاكسین دەگاتە هەرێمی كوردستان و ئەوكات وەزارەتی تەندروستی بڕیار دەدات بۆ دیاری كردنی ئەوكەسانەی ڤاكسینەكەیان سەرەتا بۆ بەكاردێت”.

ئەوەشی خستەڕوو”هاتووچۆ لەڕۆژانی پێنچ شەممە و هەینی و شەممە لەنێوان هەرێم و پارێزگاكانی عیراق دادەخرێت، ڕۆژەكانی تری عیراق خۆی قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندوە.
لە 20% كۆی ڤاكسین كە بۆ عیراق دێت بۆ هەرێمی كوردستان دەستنیشانكراوە”.