سەردێر

ساركۆزی بە هۆی گەندەڵییەوە حوكم دەدرێت

خەڵك-
بە تۆمەتی گەندەڵی و بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی، سەپاندنی سزای سێ‌ ساڵ زیندانی بەسەر نیكۆلا ساركۆزی سەرۆكی پێشووی وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، دادوەریی فەرەنسا سەپاندنی سزای سێ‌ ساڵ زیندانی بەسەر نیكۆلا ساركۆزی سەرۆكی پێشووی وڵاتەكەدا ڕاگەیاند و هۆكارەكەی بۆ تۆمەتەكانی تایبەت بە گەندەڵی و بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی لەماوەی سەرۆكایەتیدا گێڕایەوە.

بەپێی یاساكانی فەرەنسا، ئەو سزایەی لەلایەن دادوەریی وڵاتەكەوە بەسەر ساركۆزیدا سەپێنرا، تەنیا ساڵێكى جێبەجێ‌ دەكرێت.

دەوترێت، ساركۆزی تۆمەتبارە بە یارمەیتدانی دادوەرێك، تا پۆستێكی باڵا لە مۆناكۆ وەربگرێت، لەبەرانبەر دەستەبەركردنی زانیاریی تایبەت بە لێكۆلبَینەوەكان لە پرسی پارەداركردنی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن، بەڵام بەهۆی یاساكانی وڵاتەكە، سەرۆكی پێشووی فەرەنسا كە ئامادەی دانیشتنی دادوەیی بوو “دانیشتنی گوێگرتن”، تەنیا یەك ساڵ زیندانی بەسەردا جێبەجێ‌ دەكرێت.