سەردێر

خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێكردەوە

پشتیوانی لە ناسریە دەكات

خەڵك-
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، دەیان خۆپیشاندەر ڕوویان لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا كرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”دەیان خۆپیشاندەر بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی شاری ناسریە، ڕوویان لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا كرد و هێزەكانی پاراستنی یاساش هەوڵیاندا ڕێگری لە گردبوونەوەیان بگرن”.

بە وتەی سەرچاوەكە”هێزە ئەمنییەكان ڕوویان لە گۆڕەپانی كەهرەمانە كردووە، تا ڕێگە لە گردبوونەوەی خۆپیشاندەران بگرن و لەو نێوەندەشدا كوتەك و بۆمبی دەنگيان لە دژی خۆپیشاندەران بەكارهێناوە”.

سەرچاوەكە دەڵێت”دوو حاڵەتی برینداربوون لەڕیزی خۆپیشاندەراندا تۆماركراوە بەهۆی لێدان و دروستبوونی تەنگەنەفەسییەوە، لەئێستاشدا هێزە ئەمنییەكان ڕێگەی شەقامی سەعدونیان بەئاراستەی گۆڕەپانی فیردەوس داخستووە”.