سەردێر

مەزڵووم كۆبانێ سەردانی ئەمریكا دەكات

خەڵك-
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات.

ئاژانسی هەواڵی كوردپرێس بڵاویكردووەتەوە، نیكۆڵاس هێراس بەڕێوەبەری پەیوەندییە حكوومییەكانی پەیمانگەی توێژینەوەی جەنگ لە ‌ئەمریكا ئاشكرای كردووە، جەنەراڵ مەزڵووم عەبدی سەردانی واشنتۆن دەكات.

نیكۆڵاس ئەوەشی وتووە، لەو سەردانەیدا بۆ ئەمریكا عەبدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و ژمارەیەك ئەندامی كۆنگرێس كۆدەبێتەوە.

سەبارەت بەو بابەتە مەزڵووم كۆبانێ بە دەنگی ئەمریكای وتووە، ئێمە خەریكی گفتوگۆین لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریكا و هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوودا پێوەندییەكانمان تۆكمە بكەینەوە و گفتوگۆكان لە ئاستێكی باڵادا دەست پێبكرێت.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان