سەردێر

ئەمڕۆ ڤاكسین دەگاتە هەرێم

خەڵك-
بەپێی وتەی پارێزگاری سلێمانی بڕیارە ئەمڕۆ ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا بگاتە هەرێم كە بڕی 110 هەزار ژەمە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە هەرێمی كوردستان كە پشكی هەرێم لە ڤاكسینەكەدا بڕی 110 هەزار ژەمە.

هاوكات هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ڤاكسینەكە سەرەتا بۆ كارمەند و دەزگاكانی تەندروستی بەكاردەهێنرێت و دواتریش بۆ كەسانی نەخۆشی درێژخایەن و ئەو نەخۆشانەی بەپەلەن بە كاردەهێنرێت.