سەردێر

پڕۆژەی هێلانە قەقنەس لەسلێمانی کرایەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ دوو شەممە پەردە لەسەر پڕۆژەی هێلانەکانی قەقنەس لەنێو پارکی هەواری شار لەسلێمانی لابرا.
نەورۆزی مانگر لێپرسراوی ڕێکرخراوی فریادڕەس  و هاوڕێکانی پرۆژەی هێلانەکانی قەقنەسیان لەنێو پارکی هەواری شار کردەوە.

ئەم پڕۆژەیە  بە (بڕیاری شەهید ئاسۆی مام جەلال مەسۆیی) پێشکەشکرا، کە  دوای چەند ڕۆژێک لەشەهیدبوونی باوكی و لەخەفەتدا لەبەرواری 25ی ئابی 2019، كۆچی دواییكرد.

لەڕێوڕەسمەکەدا ڕێزلێنان بە پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و قائیمقامیەتى سلێمانی بەخشرا، کە ڕۆڵیان لەڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبووە.

لە وتەیەکدا پارێزگاری سلێمانی لە ڕۆڵی جوامێرانەی شەهیدان و بنەماڵەی شەهیدان و پڕۆژە مرۆییە ژینگەییە ناوازەکەی نەورۆزی مانگر بەرزنرخاند و داوای لە هەمووان کرد بە خەمی پاراستنی ژینگەو ژیانی کوردستانەوە بن.

ئەم جۆرە پڕۆژانە بۆ پاراستنی ژینگە و ئاژەڵ و باڵندەکان سوودی خۆی هەیە و دیمەنێکی جوانیش بە سروشتی پارکی هەواری شار دەبەخشێت.