سەردێر

باران دەبارێت

كۆتایی هەفتە باران دەبارێت

 

خەڵك-

كەش وهەوای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە جێگیری دەمێننەوە و كۆتایی هەفتە باران دەبارێت.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕایگەیاند، كەش وهەوای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە جێگیری دەمێننەوە و هەفتەی داهاتوو باران دەبارێت.

وتیشی، پێدەچێت لە كۆتایی هەفتە بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەكەوە شەپۆلێكی باران بارینی لاواز ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی سلێمانی پێشبینیەكانی كەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ بڵاوكردەوە :

هەولێر بەرزترین پلە ی گەرمی 19 پلەیەو نزمترین 7 پلە
سلێمانی، بەرزترین پلەی پێشبینیكراو بۆ ئەمرۆ 18 پلەیەو نزمترین 4 پلەیە.
دهۆك، بەرزترین 17 پلەیەو نزمترین 6 پلە.
كەركووك بەرزترین 20 پلەیە و نزمترین 8 پلە.

May be an image of outdoors and text

May be an image of text

May be an image of outdoors and text

May be an image of outdoors and text

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان