سەردێر

چاوەڕوانی كۆتا پێشنیاری شیعەكان دەكرێت

خەڵك-

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بۆ ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق چاوەڕوانی كۆتا پێشنیاری لایەنە شیعەكان دەكرێت.

شیروان میرزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دۆخی ڕێككەوتنی نێوان عێراق و هەرێم لەباشیدایەو ئەمڕۆش پەرلەمانی عێراق و لیژنەی دارایی كۆدەبنەوە.

وتیشی: تا ئێستا دۆخی ڕێككەوتنەكانی نێوان عێراق و هەرێم ئەرێنییە و چاوەڕوانی كۆتا پێشنیاری شیعەكان دەكرێت بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.

بڕیارە كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرسێك كۆببێتەوە.