سەردێر

زۆرینەی پرۆژەی بودجە تەواو بووە

خەڵك-ئارام سەردار

جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەم وەرزەدا كۆمەڵێك پڕۆژە یاسای گرنگ بەڕێوەیە بێتە پەڕلەمان، لەسەرووی هەموویانەوە پڕۆژە یاسای بوودجە كە بەلای ئێمەوە خاڵێكی وەرچەرخانە لەپڕۆسەی چاكسازی.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كاتژمێر ١١ دانیشتنەكانی وەرزی بەهارە دەستپێدەكات و لەم وەرزە كۆمەڵێك پڕۆژە یاسای گرنگ بەڕێوەیە بێتە پەڕلەمان، لەسەرووی هەموویانەوە پڕۆژە یاسای بوودجە كە بەلای ئێمەوە خاڵێكی وەرچەرخانە لەپڕۆسەی چاكسازی.

وتیشی، یاسای چاكسازی پێوەرە و بەهەمان شێوە یاسای بوودجە پێوەرێكی گرنگتر تا بزانین شەفافانە سەرچاوەداهاتیەكان و قەرز و خەرجیەكانی چین لەگەڵ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆر گەشبینین بەتەواوكردنی یاسای بوودجە بەپێی دوا زانیاری لە ٨٠٪ی كارەكانی یاسای بوودجە تەواو بووە.