سەردێر

ئێران وەڵامی ئیسرائیلی دایەوە

خەڵك-

كۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دوو شەممە وەڵامی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆی دایە كە رایگەیاند ئێران هێرشیكردووەتەسەر كەشتییە ئیسرائیلییەكە لە كەنداوی عومان و هەڕەشەی لێدانی ئێرانیشی لە هەموو بەرەكانەوە كردبوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند تۆمەتەكانی ناتانیاهۆ دەربارەی كەشتییە ئیسرائیلییەكە راست نییە، ئاسایشی كەنداو بۆ تاران گرنگە.

ئەمڕۆ دوو شەممە ناتانیاهۆ بۆ رادیۆی ئیسرائیل رایگەیاند كردنە ئامانجی كەشتییە ئیسرائیلییە كاری ئێرانە، ئێمە لە ئێران دەدەین لە هەموو بەرەكانەوە، رێگا نادەین دەستی بگات بە چەكی ناوەكی، ئەو دووژمنی گەورەی ئیسرائیلە.

لەسەر ئاستی ئەمنی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی ئێران دەكرێت كە ئایا وەڵامی كوشتنی زانای ناوەكی ئێرانی موحسین فەخری زادەیە یان بۆ سەپاندنی هاوكێشەیەكی نوێیە لە بەرامبەر سزا سەپێندراوەكان بەسەر ئێراندا بۆ رێگری لە گەیاندنی كەلوپەل بۆ ئیسرائیل كە 90%ی بەرهەمی هاوردەی ئیسرائیلی لە رێگای دەریاوەیە.

رۆژی یەك شەممە وەزیری بەرگری ئیسرائیل بینی گانتس رایگەیاند، ئێران بەرپرسیارە لە هێرشكردنەسەر كەشتییە ئیسرائیلییەكە لە كەنداوی عومان.

گانتس دەڵێت: ئێران هەوڵ دەدات بۆ لێدان لە ژێرخانی ئیسرائیلی و هاووڵاتیانی ئیسرائیلی.

رۆژی هەینی رابردوو كەشتییەكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێلی ئیسرائیلی لە كەنداوی عومان كرایە ئامانج.