سەردێر

میرانی: كێشەی ئێمە مووچە نییە

فازڵ میرانی: پێم باشە كورد و شیعەو سونە هاوپەیمانی پێكبهێنن

خەڵك-

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت،
پێم باشە زۆرینەی شیعە و كورد و سونە هاوپەیمانی بكەن ئەمە شتێكی باشە بۆ پێشگیری كردن لەڕووداوەكانی دوای هەڵبژاردن.

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، پێم باشە زۆرینەی شیعە و زۆرینەی كورد زۆرینەی سونە هاوپەیمانی بكەن ئەمە شتێكی باشە بۆ پێشگیری كردن لەڕووداوەكانی دوای هەڵبژاردن.

دەشڵێت ” بەپێشبینی من كوردەكان ناتوانن هاوپەیمانی لەگەڵ یەكتر بكەن و ببنە یەك لیست چونكە ئەگەر لایەنە كوردییەكان ڕێكبوونایە ئەم شەڕ فرۆشتنەش بەكورد نەدەكرا”.

وتوشیەتی، كێشەی كورد لەعێراق كێشەی بودجە و موچە نییە خۆ لەسەردەمی (سەدام) بودجە دەدرا ئێمە شەڕیشمان دەكرد لەگەڵ سەدام تەنانەت دوای ڕاپەڕینیش ئامادە بوو مووچەی فەرمانبەران بنێرێت بەڵام چونكە كێشەی ئێمە كێشەی نەتەوایەتییە ئەگەر مەسەلەی نەتەوایەتیمان جێبەجێ ببێت مووچەمان ناوێت لەبەغداد لەبەرئەوەی بەڕاستی هەموو حیزبی كوردی خەباتیان كردووە نەك لەپێناوی بودجە لەپێناوی مەسەلەی نەتەوەیی.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان