سەردێر

لەنزیك سلێمانی بومەلەرزەیەك ڕوویدا

بە گوڕی 3.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمرۆ بومەلەرزەیەك لە نزیك شاری سلێمانی لەسنوری عێراق – ئێران ڕوویدا.

ئاسۆكەمال بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند، كاتژمێر 4:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.3 پلە بەپێوەری ڕێختەر لە سنوری ئێران عێراق ڕوویدا.

وتیشی، بومەلەرزەكە لە دووری 6 كم لە مەریوانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان  و 15 كم لە لە باشوری رۆژهەڵاتی قەزای پێنجوێن ڕوویداوە.