سەردێر

ھاتووچۆی سلێمانی ئاگادارینامەیەك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێرانی سوارڕەوی بارهەڵگر ئاگاداردەكاتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا، ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی سوارڕەوی بارهەڵگر دەكات كە لە سبەینێ دووشەممەوە واتە ڕێكەوتی 1/3/2021 لەكاتژمێر ۷ ی بەیانی بۆ ۹ ی بەیانی ڕێگەپێدراو نییە بێنە ناو سەنتەری شاری سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەش دەكات، جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە بۆ چاودێریكردنی شەقامەكان لەو دوو كاتژمێرەدا لەلایەن تیمەكانی هاتووچۆی سلێمانی و بازگەكانی دەرەوەی شارەوە دەبێت.

هەروەك ڕوونیشی كردووەتەوە، ئەم بڕیارە سەرجەم سوارڕەوە بارهەڵگرەكان بە سوارڕەوی بیناسازی و گواستنەوەی كۆنكرێتی ئامادەكراویش دەگرێتەوە.

خەڵك – بەشی هەواڵ