سەردێر

پشكی هەرێم لە ڤاكسینی كۆرۆنا و ئەو كەسانەی دەكوترێن دیاریكرا

خەڵك-
وەزیری تەندروستی هەرێم پشكی ڤاكسینی كۆرۆنا لەلایەن عیراقەوە بۆ هاووڵاتیانی هەرێم ئاشكرادەكات و وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵیش ئەو كەسانە دیاری دەكات، كە سەرەتا بە ڤاكسینەكە دەكوترێن.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، سبەینێ‌ یەكەم بەشی ڤاكسینی كۆرۆنا لە جۆری (سینۆفارم)ی چینی دەگاتە عیراق، كە 50 هەزار ژەمە و پشكی هەرێم 5 هەزار ڤاكسینە.

ڕاشیگەیاند، لەو پشكەی بۆ هەرێم دێت 4 هەزاری بۆ هاووڵاتیانە و هەزار ڤاكسینی بۆ هاووڵاتیانی چینییە لە هەرێم.

ئاشكراشی كرد، بەراورد بە مانگی ڕابردوو ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا چوار هێندە زیادی كردووە.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستی عیراق ناوی ئەو چین و توێژانەی یەكەمجار بە ڤاكسینی كۆرۆنا دەكوترێن بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوەدەكات، كە سەرەتا ڤاكسینەكە بۆ 8 چین و توێژ بەكاردەهێنرێت، كە بریتین لە (كارمەندانی تەندروستی و ئەو هاووڵاتیانەی تەمەنیان سەرووی 50 ساڵە و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و ئاوارەكان و ئەوانەی چاودێری خێزان دەیانگرێتەوە و كارمەندانی ناوخۆ و نەخۆشی شێرپەنجە و زیندانیان و خانەكانی بەساڵاچووان و بێ‌ سەرپەرشتان و ئەوانەی كارەكانیان مەترسیداری هەیە وەك فڕۆكەخانە و وێستگەی شەمەندەفەر و دەروازە سنوریەكان و مامۆستایان و ڕاگەیاندنكاران و خاوەنی چێشتخانەكان).