خەڵك-
پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە هەولێر دەست بەسەر دەیان دامبۆكس و چەقۆدا دەگرێت و وتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت: “هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت تا ئەو دیاردەیە بنبڕ دەكرێت”.
ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر، لە هەڵمەتێكدا دەستیان بەسەر دەیان دامبۆكس و چەقۆدا گرت، كە لە هەندێك شوێن كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرا.
وتیشی، “هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت، تا دیاردەی فرۆشتن و هەڵگرتنی چەقۆ و دامبۆكس و سەرجەم ئامرازە قەدەغەكراوەكان بنبڕ دەكرێت”.
لە ماوەی ڕابردوودا بەپێی ئامارەكانی پۆلیس، بەشی زۆری ئەو شەڕانەی ڕوویانداوە بریندار كردن بووە بە چەقۆ و دامبۆكس، كە هەندێك جار برینی بریندارەكان سەخت بووە.