سەردێر

پاداشتی مامۆستایان دابەش دەكرێت

 

خەڵك-تەنیا هەورامی

بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی ئایندەدا پاداشتی بەڕێوەبەر و چاودێرانی هۆڵی تاقیكردنەوەكان پۆلی 12 دابەش دەكرێت.

دوای تێپەڕ بوونی زیاتر لە 6 مانگ بەسەر ئەنجادانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی تاكو ئێستا پاداشتی ئەو مامۆستایانەی چاودێری هۆڵەكانیان كردووە دابەش نەكراوە.

سەیوان عەلی بریكاری وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو وەزیری پەروەردە لە ئەنجومەنی وەزیران باسی ئەو بابەتەی كردووە و ڕایگەیاندووە پێویستە ئەو پاداشتە بدرێت و بڕیاریشی لەسەر دراوە.

وتیشی”بەڵێنی پاداشت بە وەزیری پەروەردە دراوە، و لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو پاداشتە دابش دەكرێت”.