سەردێر

لەسلێمانی خۆپیشاندان كرا

سلێمانی – نزار جەزا

ئەمڕۆ یەک شەممە لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی بەشێک لەشۆفێرانی بارهەڵگرەکانی باشماخ گردبوونەوە.

یەکێک لەو شۆفێرانە بۆ (خەڵک)ی ڕوونکردەوە، شۆفێرەکان هێڵی فةرمییان هەیە و لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ مۆڵەتیان هەیە و ساڵانە هێڵەکانیان نوێدەکەنەوە وکۆمەڵێک ڕسوماتیشیان هەیە، بەڵام ژمارەیەک خاوەن عەلوەی سلێمانی بارهەڵگریان کڕیوە و خۆیان بارەکان دەگوازنەوە، لەکاتێکدا هیچ ڕسوماتێکیان نییە و کارەکەیان نایاساییە، ئەمەش گرفتی بۆ ئەو شۆفێرانە دروستکردووە کە خاوەن هێڵن و ناتوانن کاربکەن.

ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئەو شۆفێرانە کۆبوونەوە و دواتر بۆ میدیاکانیان ڕوونکردەوە، داوای شۆفێرەکان ڕەوایە و پێویستە تەنها ئەو کەسانە بار بگوازنەوە، کە هێڵیان هەیە و داواکارییەکانیان جێبەجێبکرێت.

شۆفێرەکان دەشڵێن، داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت ئەوە هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.

ئەم شۆفێرانە ساڵانێکی زۆرە داواکارییان هەیە، بەڵام بۆیان جێبەجێناکرێت، بۆیە ماوە ماوە دەست بەخۆپیشاندان دەکەنەوە.