سەردێر

زیاتر لە 2 ملیۆن‌و نیو بە كۆرۆنا مردون

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 114 ملیۆن و 379 هەزار و 920 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 114 ملیۆن و 379 هەزار و 920 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 537 هەزار و 586 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 89 ملیۆن و 936 هەزار و 286 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 29 ملیۆن و 202 هەزار و 824 كەس و 524 هەزار و 669 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.