سەردێر

هۆشداری دروستبوونی هەرێمێكی دیكە دەدرێت

خەڵك-

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، خۆپیشاندانەكانی ناسڕییە لێكەوتەی گەورەی بەدواوەیە.

نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەدواداچوون دەكەن بۆ ئەوەی لە پارێزگای زیقار و ناوچەكانی دیكەی عێراق ڕوودەدات، سەرجەم ئەو جموجۆڵانەی پارێزگاكان پیلانێكن لەدژی یەكپارچەیی و سەقامگیری خاكی عێراق.

وتیشی “پاڵپشتی داوا ڕەواكانی خۆپیشاندەرانم نەك لەیاسا دەرچووەكان، هیوادارم حكومەت ئەو داواكاریانە بەهەند وەربگرێت و هەلی كار بڕەخسێنێت، لەهەمانكاتیشدا لەگەڵ حكومەت و لەپاڵ دەزگا ئەمنی و هێزەكانی دەوڵەت دەوەستم تاكو سووكایەتیان پێنەكرێت، چونكە گەیشتووینەتە قۆناغێك كە ئێستا دەوڵەت هیچ پێگە و بەهایەكی نییە”.

ڕوونیشیكردەوە، لەناسریە ناوەندی پلان داڕشتن هەیە بۆ ئەوەی بارودۆخێكی هاوشێوەی ناساندنی ڕاگەیاندنی هەرێم بێتەئاراوە، ئەمەش بۆ دۆخی عێراق و سەقامگیری باشوور و ناوەند مەترسیدارە.