سەردێر

پەروەردەی سەیدسادق فۆڕمی وانەبێژی ڕادەگەیەنێت

ئاگاداریەكە دەرچووانی وانەی بیركاری كۆلێژی پەروەردە و كۆلیژی زانست دەگرێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سەیدسادق فۆڕمی وانەبێژی بۆ دەرچوانی وانەی بیركاری دەخاتەڕوو.

لە ئاگاداریەكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سەیدسادقدا هاتووە، دەرچووانی وانەی بیركاری كۆلێژی پەروەردە و كۆلیژی زانست ئاگادار دەكەینەوە، ئەوانەی فۆڕمی وانەبێژی یەدەگی ساڵانی ڕابردوویان نەماوە، لە ڕۆژی( یەك شەممە) لە ڕێكەوتی (۲۰۲١/٢/٢٨) كاتژمێر (٩:٣٠ تا ١٢:٣٠) سەردانی هۆبەی خۆیەتی و میلاك لە دیوانی پەروەردەی سەیدسادق بكەن، بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمی وانەبێژی.

لە ئاگاداریەكەدا مەرجەكانی ئارەزوومەندی پڕكردنەوەی فۆڕمی وانەبێژی خراوەتەڕوو، كە پێویستە كارتی زانیاری سیدسادقی پێ بێت و دانیشتووی قەزاكەبێت، هەروەها دەبێ پشتگیری دەرچوونی بەشەكەی ئامادەبكات لەكاتی گەڕاندنەوەی فۆڕمەكە، یان لە هەفتەی داهاتوودا.

ئەوەش هاتووە، جگە لە دەرچووانی ئەو بەشانە، لە ئێستادا فۆڕم بەهیچ بەشێكیتر نادرێت لەبەرئەوەی بەشەكانی تر فۆڕمی ساڵی پاریان ماوە.