سەردێر

بەدواداچوون بۆ منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە دەكرێت

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

قایمقامی هەڵەبجە بڵاویكردەوە كەلەگەڵ بریكاری وەزارەتی ناوخۆ و كۆمەڵەی منداڵە ونبووەكانی پارێزگای هەڵەبجەكۆبونەتەوەو بەدواداچوون بۆ كەیسی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە دەكەن.

نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە لەئەكاونتی خۆی لەتویتەر بڵاویكردۆتەوە، لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆ پێشوازی لێكردین و لەگەڵ كۆمەڵەی منداڵە ونبووەكانی پارێزگای هەڵەبجە كۆبوینەوە.

دەشڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی كێشەو گیروگرفتەكان و بەدواداچوونی زیاتر بۆ كەیسی منداڵە ونبووەكانی پارێزگاكە كرا.

Image

Image