سەردێر

پارتی جێگرەوەی ئومێد خۆشناو دیاریدەكات

لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان كە 1 ی ئازار ئەنجام دەدرێت سوێندی یاسایی دەخوات

خەڵك-بەشی هەواڵ
بڕیارە لە سەرەتای دەستێكردنەوەی دانیشتنەكانی خولی بەهارەی پەرلەمانی كوردستان، فراكسیۆنی پارتی جێگەی ئومێد خۆشناو، سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنەكەی پڕ بكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی پەرلەمانی كوردستان، لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان كە 1 ی ئازاری 2021، ئەنجام دەدرێت ،هەڵكەوت ئەنوەر خەلیفە كە دانیشتووی قەزای شارەزوورە وەك شوێنگرەوەی ئومێد خۆشناو، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی سوێندی یاسایی دەخوات.

هەڵكەوت ئەنوەر خەلیفە لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، كاندیدی ژمارە 52ی پارتی بوو.