سەردێر

كەمپی ئاوارەكانی عێراق دادەخرێت

سورن لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەكان بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: بڕیاری كۆتایی لەبارەی داخستنی سەرجەم كامپی ئاوارەكان دراوە و حكومەت لێی پاشگەز نابێتەوە.

ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، وەزارەتەكەیان پاشگەز نابێتەوە لە بڕیاری داخستنی سەرجەم كامپی ئاوارەكان، بەڵام لە هەمان كاتدا پێویستە هەمووان بەرپرسیارێتی رەخساندنی ژینگەیەكی پێویست بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان، بگرنە ئەستۆ.

وتیشی، وەزارەتەكەی و لایەنە پەیوەندیدارەكان، سورن لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەكان بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە بە ئاڕاستەی داخستنی سەرجەم كامپی ئاوارەكان لە عێراقدا.