سەردێر

داهاتی ڕۆژانەی 13 ملیۆن عێراقی 1 بۆ 2 دۆلارە

پێش هاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و قەیرانی دارایی‌ رێژەی هەژاری لە عێراق گەیشتە 34%

 

خەڵك-بەشی هەواڵ
بە وتەی ئەندامێكی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق 13 ملیۆن عێراقی داهاتی ڕۆژانەیان دۆلارێك یان دوو دۆلارە.

عەلی بەیاتی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:پێش هاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و قەیرانی دارایی‌ رێژەی هەژاری لە عێراق گەیشتە 34% و ئێستا 13 ملیۆن عێراقی داهاتی رۆژانەیان دۆلارێك بۆ دوو دۆلارە.

وتیشی، بەهۆی هەژارییەوە توندوتیژیی خێزانی زۆر زیادی كردووە و تاوانی زۆر مەترسیداری خێزانی سەریهەڵداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەپادنی قەدەغەی هاتوچۆ جارێكی تر دۆخەكە خراپتر دەكات، بۆیە دەبێت حكوومەتی عێراقی بەرپرسیاریەتی ئەو دۆخە لەئەستۆ بگرێت.