سەردێر

“دوای 3 مانگ دەستگیركردنی، تەرمی پیاوێك لە هەولێر دۆزرایەوە”

خەڵك-ئارام سەردار
لەهەولێر دوای زیاتر لە سێ مانگ تەرمی كەسێك دەدۆزرێتەوە بەناوی (بارزان ئەنوەر پیرداود) كە نابراو خاوەن چوار منداڵە و خێزاندارە.

هاوار ئەنوەر، برای كەسی كوژراو بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە لەڕێكەوتی ١٠/١٠/٢٠٢٠ ئەو برایەمان بەناوی (بارزان ئەنوەر پیرداود) ون بووە و بەدواداچونمان بۆی دەكرد، دوای دوو ڕۆژ ئۆتۆمبێلەكەی لە مەفرەقی دیبەگە دۆزرایەوە بەداخراوی و بەئاگاداری ئاسایش ئۆتۆمبێلەكەی كرایەوە، ئەمڕۆش پێمان دەڵێن تەرمی بارزان لە پزیشكی داد لەهەولێرە.

دەشڵیت: “ئێمە كە بدواداچوونمان كرد، لایەنی ئەمنی پێیان وتین لای ئەوان دەستگیركراوە، كەچی ئێستا دەڵێن تەرمەكەی بەكوژراوی لەچاڵی نەوت دۆزراوەتەوە لە٨/١/٢٠٢١، تەرمەكەی شوێنی گوللەبارانكردن شكاندنی دەست و قاچی پێوە دیارە و ئاژەڵیش بەشێكی جەستەی خواردوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، تاوەكو بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە نەیەنە سەرخەت و ئاشكرای نەكەن بۆچی وا لەبراكەی كراوە تەرمەكەی وەرناگرنەوە، چونكە كێشەیان لەگەڵ كەس نەبووە و بەنەعل چۆتە دەرەوە و تەنانەت چەكیشیان نیە، بۆیە داوا لەسەرۆكی هەرێم و حكومەت دەكەن لێكۆڵینەوە بكەن”.

No description available.No description available.