سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 114 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 114 ملیۆن و 595 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 10ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 114 ملیۆن و 595 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 529 هەزار و 593 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 89 ملیۆن و 556 هەزار و 294 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 29 ملیۆن و 136 هەزار و 912 كەس و 523 هەزار و 82 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.