سەردێر

تەندروستی سلێمانی دواین زانیاری لەسەر كۆرۆناى گۆڕاو ئاشكراكرد

خەڵك-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە تائێستا كۆرۆنای گۆڕاو لە سنووری پارێزگاكە تۆمار نەكراوە و دەشڵێت: “ڤاكسین بابەتێكی نیشتمانییە و بۆ هەموو هاووڵاتیانە”.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “تائێستا كۆرۆنای گۆڕاو لە سنووری پارێزگاكە تۆمار نەكراوە.

ڕاشیگەیاند، ئامارەكانی كۆرۆنا بەراورد بە پێشتر كەمێك زیادی كردووە و بۆ ئەوەش پلانی خۆمان داناوە و هۆكاری سەرەكییەكەشی كۆنتڕۆڵ نەكردنی دەروازە و سنوورەكانە، چونكە نیوەی ئەوانەی تووشبوون لە دەرەوەی پارێزگاكەوە هاتوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڤاكسینی كۆرۆنا بابەتێكی نیشتمانییە و لەلایەن عیراقەوە دابین دەكرێت و بۆ هەموو هاووڵاتیانە و بەشی یەكەمی ئەمڕۆ دەگاتە عیراق، بەڵام نازانین كەی دەگاتە دەستی ئێمە.