سەردێر

ئەمریكا هۆشداری دەداتە سعودیە

خەڵك-

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، گۆڕانكاری لە سیاسەتەكانیان لەگەڵ سعودیە دەكەن و هۆكارەكەشیم بە پادشای سعودیە وتووە.

تۆڕی (سپوتنیك) بڵاویكردەوە جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، دوێنێ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ شا سەلمان، گفتوگۆم كردووە نەك لەگەڵ شازادە.

وتیشی، “بە ڕوونی بە پادشام وتووە گۆڕانكاری لە پەیوەندییەكانماندا ڕوودەدات و ئەمڕۆ و دوو شەممە سەرجەم گۆڕانكارییەكان ئاشكرا دەكەین”.
ئاشكراشی كرد، سعودیە بەهۆی كەموكوڕی لە مافەكانی مرۆڤدا وەڵامی دروستی نییە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، كە پیشتر و لە ساڵی 2018 بەهۆی كوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی سعودی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و سعودیە گرژی تێكەوت.

لای خۆشییەوە ئانتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، گۆڕانكاری لە پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەمریكا و سعودیە مەبەست لێی ڕوخانی پەیوەندییەكانیمان نییە لەگەڵ ڕیاز.