سەردێر

پشووی پەڕلەمانی كوردستان كۆتایی دێت

خەڵك-

بەهۆی كۆتایی هاتنی پشووی وەرزیی پەڕلەمانەوە، سەرۆكی پەڕلەمانی پەڕلەمانی كوردستان بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی پەڕلەمان دەكات بۆ كۆبوونەوە.

د.رێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە پشتبەستن بەحوكمی بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەڕلەمان بكەین، بۆ دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاسایی ‌خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەڕلەمانی كوردستان-عێراق.

داواش دەكات، لە كاتژمێر (11)ی پێشیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە،‌ ڕێكەوتی 2021/3/1، ئامادەبن.