سەردێر

بارزانی سەرجەم مەراسیمەكانی مانگی ئاداری قەدەغە كرد

خەڵك-

بارەگای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادەكانی مانگی ئادار، ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست و هەموو چین و توێژەكان دەكەین كە بەهۆی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، ئەمساڵ مەراسیمی یادكردنەوە و سەردانی هاووڵاتیان بۆ مەزاری نەمران بەڕێوەناچێت.

ئاشكراشیكرد، وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان، هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ گشت لایەك دەخوازین.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم ڕووی لە هەڵكشانە و لای خۆشیانەوە لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، سەرجەم یاد و بۆنە نەتەوەییەكانی مانگی ئادار هیچ مەراسیمێكیان بۆ ساز ناكرێت.