سەردێر

وێنە..كۆبوونەوەی ڕۆحانی و باڵیۆزی غانا بەجلوبەرگی نیمچەڕووتەوە

خەڵك-

جلوبەرگی نیمچە ڕووتی باڵیۆزی غانا و سەردانیكردنی بۆ لای حەسەن ڕۆحانی كاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

تۆڕی )سپوتنیك( بڵاویكردەوە، هەفتەی ڕابردوو ئەریك ئوبواتنگ، باڵیۆزی نوێی كۆماری غانا لە تاران لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران كۆبووەوە و بڕوانامەی خۆی پێشكەش كرد، بەڵام لەم دیدارەدا جلوبەرگەكەی جیاواز بوو، ئەمەش كاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

زۆرێك لە هاووڵاتیان پێیانوایە باڵیۆزی غانا بە جلوبەرگی وڵاتی خۆی بەشێك لە هونەر و فەهەنگی وڵاتەكەی نیشانی ئێرانییەكان داوە، هەربۆیە دەبێت پێشوازی لە هەڵوێستەكەی بكرێت و بەشێكی دیكە پێیانوایە، خۆزگە هەموو دونیا دەنگیان لەسەر ئەوە دەدا، كە بزانن جلوبەرگی كێ سەرسوڕهێنەرترە، جلوبەرگی ڕۆحانی یان باڵیۆزەكەی غانا؟

لەبەرانبەردا هەندێك هاووڵاتی دیكە ڕەخنە لە جلوبەرگی باڵیۆزی غانا دەگرن و دەڵێن، “جلوبەرگەكەی هاوشێوەی پەردەی كۆن، یاخود پارچەی سەرفەرشە و بۆ كۆبوونەوەیەكی لەو شێوەیە نابێت”.