سەردێر

هێزەكانی هاوپەیمانان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

كەناڵی (فۆكس نیوز)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بە تایبەت لە بنكەی ئاسمانی بەلەد لە باكوری بەغدا.

بەپێی زانیارییەكان، ئەم هەنگاوەی هاوپەیمانان وەك هەنگاوێكی خۆپارێزییە لە بەرامبەر ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێك لەلایەن میلیشیاكانەوە، بەتایبەت دوای بۆردوومانە ئاسمانییەكەی ئەمریكا، كە دوێنێ هەینی لە سوریا ئەنجامی دابوو.