سەردێر

بەهۆی گەشت و سەیرانەوە منداڵێك گیانی لەدەستدا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی چەمچەماڵ ئاشكرای دەكات، لە ڕووداوێكی ھاتووچۆدا دوای گەڕانەوە لە گەشت و سەیران، منداڵێك گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئێوارەی دوێنێ هەینی، ڕووداوێكی ھاتووچۆ لە جۆری پێكدادان لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ — سەنگاو نزیك بنكەی مەشقی مەنیلە ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، لەئاكامی ڕووداوەكەدا منداڵێك گیانی لەدەستدا و چەند كەسێكیش بریندار بوون.