خەڵك-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم هۆشداری بە دایكان و باوكان دەدات، كە هەر كاتێك هەستیان بە نیشانەكانی كۆرۆنا كرد منداڵەكانیان نەینێرنەوە بۆ خوێندنگە و سەردانی نزیكترین نەخۆشخانە بكەن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “داوا له كه‌سوكاری خوێندكاران ده‌كەین هه‌ر كاتێك هه‌ستت كرد به نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تمه‌ند بكه و منداڵه‌كه‌ت مه‌نێره‌وه بۆ خوێندنگە”.
بەپێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم،” ئەمڕۆ 202 حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە” و هاوكات تا ئێستا 14 حاڵه‌تی زنجیرەی گۆڕاوی كۆرۆنا له هه‌رێم تۆمار كراوە.