سەردێر

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

خەڵك –

ئەمڕۆ هەینی بەهۆی ڕوودانی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان (مینی پاسێك و ماتۆڕسكیلێك)دا لە گەڕەكی ئاوارەكانی قەزای كەلار شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیان لەدەست دەدات.

عەلی جەمال لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە گەڕەكی ئاوارەكانی قەزای كەلار ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان ماتۆڕسكیلێك و مینی پاسێكدا ڕوویدا و شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە و سەرنشینێك برینداربوون.

دەشڵێت”دوای گەیاندنیان بە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار و چارەسەركردنی پێویست، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شۆفێری ماتوڕسكیلەكە ڕەوانەی سلێمانی كرا و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانیلەدەستدا” .

ئاشكراشیكرد، شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە ناوی (عەلی ساڵح)ـە و لە دایكبووی 2001 و دانیشتوی ناحیەی ڕزگارییە و لەئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندكراوە.