سەردێر

بەهۆی كەمی پارەوە، بەشێك لە كارمەندانی تەندروستی مووچەیان وەرنەگرت

خەڵك – یەحیا حبیب

بەهۆی كەمی پارەی مووچەی نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوكەت لە سەیدسادق، بەشێك لە كارمەندانی نەخۆشخانەكە مووچەیان وەرنەگرت.

د.ئاری عەلی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوكەتی حاجی موشیر لە سەیدسادق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو، بڕی دیاریكراوی مووچەی كارمەندانی نەخۆشخانەكەمان 398 ملیۆن دینار و كەسرێك بوو، لیژنەی مووچە دەستیكردووە بەدابەشكردنی و دەركەوتووە كە بڕێك لەو پارەیە كەمی هەیە.

وتیشی”لەدوای بەدواداچوون دەردەكەوێت نزیكەی 50 ملیۆن دینار كەم هاتووە و ئێمەش بە نووسراوی فەڕمی بانكی سەیدسادقمان ئاگاداركردووەتەوە كە بڕی دیاریكراو پارەی كارمەندان كەمی هەیە و ئەوانیش ووردبینیان كردووە بۆیان دەركەوت كە كەمتر لەو بڕەی دیاریكراوە نێردراوە بۆ مووچەی كارمەندانمان “.

ئاماژەی بۆ ئەوشكرد، ئەمڕۆ ئەو بڕە پارەیەی كە نزیك 50 ملیۆن دینار بوو گەڕاندیانەوە بۆ مووچەی كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەكە.