سەردێر

ئەمریكا، دان بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئێرانیدا دەنێت

خەڵك-

فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئێرانی كەمان22 توانای پێكانی ئامانجە دوور مەوداكانی لە ناوەندی ئەورووپا و باكوور و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقای هەیە.

تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، ئەمریكا دانی ناوە بە تایبەتمەندییەكانی ئەو فڕۆكە بێ فڕۆكەوانە و پێیوایە فڕۆكەیەكی پێشكەوتووە، بەجۆرێكە كە دەتوانێت كۆمەڵێك مووشەكی ئاسمان بۆ ئاسمان و مووشەكی زەوی بۆ زەوی هەڵبگرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەو فڕۆكە بێ فڕۆكەوانە نوێیە، توانای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هەیە لە زۆربەی شوێنەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەنانەت بە بەكارهێنانی تەكنۆلۆژیای “خۆ تەقاندنەوە”، ئەگەری لەناوبردنی خۆی لە شوێنە دوورە دەستەكان هەیە و پێویست ناكات كە بگەڕێتەوە.