سەردێر

میوەیەك بەرگری جەستە دژی كۆرۆنا زیاد دەكات

خەڵك-

میوەیەكی پڕ ڤیتامین كە بەرگری جەستە بەهێز دەكات دژە ئەنفلۆنزا و ڤایرۆسی كۆرۆنا.
كەناڵی “العالم” بڵاویكردەوە، نورهان محێدین پسپۆڕی خۆراك سەبارەت بە میوەی كێوی ڕایگەیاند، كێوی باشترین میوەیە كە زۆرترین ڤیتامینی تێدایە و سوود بە جەستە دەگەیەنێت و بەرگری جەستەش بەهێز دەكات.
وتیشی”هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو میوەیە هەڵگری ڤیتامین و مادەی كانزایی زۆرە”.
ئاشكراشیكرد، كێوی سەرچاوەی سەرەكی ڤیتامین سی-یە، كە چارەسەرێكی بەهێزە بۆ ئەنفلۆنزا و دژی ڤایرۆسی كۆرۆناشە.