خەڵك-
وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیی تەلەفونی نێوان سەرۆكی ئەمەریكا جۆ بایدن و پاشای سعودیە بەمزووانە ئەنجام دەدرێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، جێن ساكی وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی نێوان بایدن و شا سەلمان هاوكات بێت لەگەڵ ڕاپۆرتەكەی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا لەسەر كوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچییەوە كە لە مانگی 10 ساڵی 2018 دا كوژرا و وابڕیارە بڵاوبكرێتەوە.
وتیشی”كۆمەڵێك ڕێوشوێنی پەیوەست بە سعودیە هەیە، لە چوارچێوەی دووبارە هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و سعودیەدا”.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەیەوێت لەگەڵ چەند وڵاتێكدا بە پەیوەندییەكانیدا بچێتەوە یەكێك لەو وڵاتانەش سعودیەیە.