سەردێر

ئەمریکا تۆڵەی هێرشەکانی لە ئێران سەندەوە

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو لەهێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمریکادا 17 چەکداری میلیشیاکانی سەربە “ئێران” کوژراون.

 

ئاژانسی ئەلجەزیرە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی سوپای ئەمریکا ئاشکرایکردوە، لە ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر پێگەی هێزێکی میلیشیایی سەربە ئێران، ئەوەش لەوەڵامی هێرشکردنە سەر پێگەی هێزەکانیان لەعێراق.

جۆن کیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکە لەژێر ڕێنمایی جۆ بایدن فەرماندەی هێزە چەکدرەکانی ئەمریکادا بووە لەتۆڵەی هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بووە لەعێراق.