سەردێر

عیراق 16 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا دەكڕێت

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، گرێبەستیان بۆ كڕینی 16 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا كردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا ئامادە دەبێت.


ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری بەرپرسانی باڵای وەزارەتەكەوە بڵاویكردەوە”عیراق پارەی پێویستی بۆ كڕینی ئەو ڤاكسینانە تەرخان كردووە كە 169 ملیۆن دۆلارە، ڕێكەوتنێكیشی لەگەڵ كۆمپانیای فایزەر بایۆنتك واژۆكردووە و چاوەڕوانی پەرلەمانن ڕەزامەندی لەسەر ڕێكەوتنەكە و وردەكارییە یاساییەكانی دەرببڕێت”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”ڕێكەوتن لەگەڵ كۆمپانیای سینۆفارمی چینی كراوە و بەمزوانە دەست دەكەن بە گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییەكان، گرێبەستی كڕینی 16 ملیۆن ژەمە ڤاكسینەكەش تەواو بووە و لەم چەند ڕۆژەدا بە چەند وەجبەیەك دەگاتە عیراق”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بەو گرێبەستانەش كردووە كە لەگەڵ كۆمپانیاكانی تردا واژۆكراون و لەئێستادا چاوەڕوانن ڤاكسینەكانیان لەلایەن دەزگا زانستییە پسپۆڕەكانەوە، پەسەند بكرێن.