سەردێر

پێشنیار دەكرێت نرخی دۆلار بكرێتەوە بە 120 هەزار دینار

حەڵك-
پەرلەمانتارێك پێشنیار دەكات، نرخی دۆلار بگێڕدرێتەوە بۆ نرخەكە كۆنەكەی و بكرێتەوە بە 1200 دینار بۆ هەر دۆلارێك، بەبێ‌ ئەوەی كاریگەریی لەسەر پارەی زیادەی سەر بودجە دروست ببێت لە ئەنجامی گۆڕینی نرخی خەرجی نوێ‌.

ئینعام خوزاعی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاندووە” دەكرێت نرخی دۆلار بگێڕدرێتەوە بۆ نرخەكە كۆنەكەی و بكرێتەوە بە 1200 دینار بۆ هەر دۆلارێك، بەبێ‌ ئەوەی كاریگەریی لەسەر پارەی زیادەی سەر بودجە هەبێت كە لەئەنجامی گۆڕینی نرخی خەرجی نوێ‌ پەیدا دەكرێت”.

بە وتەی خوزاعی”مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەڵێت، بەرزكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلار بۆ 1450، بڕی 10 ترلیۆن دینار بۆ بودجە زیاد دەكات، بە هەمان شێوە بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە 45 دۆلارەوە بۆ 52 دۆلار، 10 ترلیۆن دینار بۆ سەر بودجە زیاد دەكات، بۆیە دەكرێت نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشووی بگێڕێتەوە، بەبێ‌ ئەوەی زیان بە داهاتی هەژاران و چینی مامناوەند بگات”.

پێشتر مازن فەیلی، ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”واژۆی 113 پەرلەمانتار كۆكراوەتەوە بۆ كەمكردنەوەی نرخی دۆلار بۆ 130 هەزار دینار لە بودجەدا”.