سەردێر

عیراق و توركیا مەرزێكی سنووری نوێ دەكەنەوە

خەڵك-
وەزارەتی گواستنەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، عیراق و توركیا بەنیازن مەرزێكی سنوری نوێ‌ و هێڵێكی شەمەندۆفێر لەنێوان هەردوو وڵاتدا بكەنەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە”عادل قەرە ئیسماعیل ئۆغڵۆ وەزیری گواستنەوەی و ژێرخانی توركیا، لە ئیستەنبوڵ چاوی حسێن بەندەر وەزیری گواستنەوەی توركیا كەوتووە”.

ئاژانسەكان لە زاری وەزیری گواستنەوەی توركیاوە بڵاویانكردەوە”بەغدا و ئەنقەرە بەنیازن خاڵێكی سنوری نوێ‌ً بكەنەوە و وڵاتەكەشی دەیەوێت هەماهەنگییەكانی لەگەڵ عیراقدا پتەوبكات بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی وڵاتەكە”.

بە وتەی ئۆغڵًۆ”لە قۆناغی داهاتوودا چاوپێكەوتن و پەیوەندی لەنێوان هەردوو كەرتی گشتی و تایبەتی عیراق و توركیا ئەنجام دەدرێت لە بوارە جیاجیاكان، ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ باشكردنی گوزەرانی گەلی عیراق”.

لای خۆیەوە ناسر حسێن بەندەر وەزیری گواستنەوەی خواستی عیراقی بۆ دامەزراندنی هەماهەنگییەكی پتەو لەگەڵ توركیادا خستەڕوو لە بواری گواستنەوەی وشكانی و ئاسمانی و هێڵی شەمەندۆفێر.

هیواشی خواست، هێڵێكی ترانزێت بە زووترین كات لەنێوان هەردوو وڵاتدا بكرێتەوە و ئاماژەی بە بەردەوامبوونی كارەكانیش كرد لە پرۆژەكەدا.