سەردێر

مەسرور بارزانی و عوسمان بایدەمیر كۆبوونەوە

خەڵك-

نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مەسرور بارزانی و عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری ناسراوی كورد كۆبوونەوە.

نووسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەیزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە مەسرور بارزانی سەرۆكى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سیاسەتمەداری ناسراوی كورد عوسمان بایدەمیر كرد، لە دیدارێكدا جەخت لە گرنگی یەكڕیزی نێوان هێز و لایەنە كوردستانییەكان و خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی كورد كرا لەپێناو پاراستنی مافە ڕەواكانیدا.

ئاشكراشیكرد، عوسمان بایدەمیر پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕیوە، كە جێی ئومێدی گەلی كوردە و پێویستە هەموو لایەنە كوردستانییەكان پشتیوانیی بكەن، لای خۆشییەوە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی پشتیوانی عوسمان بایدەمیری كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە خەبات و تێكۆشانیدا لەپێناو گەلی كوردستان.