سەردێر

با توندەكەی سلێمانی تاكەی بەردەوام دەبێت؟

 

خەڵك-
بەڕێوبەری كەشناسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ئەو ڕەشەبایەی ڕووی لە سلێمانی كردووە ئەمڕۆو سبەی بەردەوام دەبێت و هەفتەی داهاتوش ناو بەناو دروست دەبێت.

ئاسۆ كەمال بە ڕێوبەری كەشناسی سلێمانی بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند، لەبەرەبەیانی شەوی ڕابردووەوە لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری چالاكبوەو خێراییەكەی30 بۆ 40 كم لە كاتژمێرێكدا تۆمار كراوە بە ئاڕاستەی باكوری ڕۆژهەڵات .

ئاماژەی بەوەشكرد، پێدەچێت ئەمڕۆش بەردەوامی هەبێت و خێراییەكەی ناو بەناو چالاك بێت بۆ سبەینێش تا ڕادەیەك بەراورد بە ئەمڕۆ لاوازتر ببێت.

وتیشی، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوش بەهەمان شێوە ناو بەناو ئاڕاستەی با خێرا دەبێت و هێواش دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بایە لەدەرئەنجامی جیاوازی ئەو پەستانە جیاوازانە دروست دەبێت كە لە ناوچە جیاوازەكانی دەوروبەرماندا هەیە.