سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 113 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 113 ملیۆن و 137 هەزار و 507 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 113 ملیۆن و 137 هەزار و 507 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 509 هەزار و 756 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 88 ملیۆن و 753 هەزار و 918 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 974 هەزار و 623 كەس و 518 هەزار و 363 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.