خەڵك-ئارام سەردار
ئەمڕۆ پێنچ شەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١ بەشێك لەكاسبكارانی سەوزە و میوەفرۆشی سەر شەقامەكان لەگەڕەكی ٥ی حەسارۆك گردبوونەوە.
سەلام هەینی، یەكێك لە میوەفرۆشەكان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەیانی زوو لەكاتژمێر ٦ لەلایەن شارەوانیەوە بەشۆفڵ شوێنی كارەكانیان تێكدراوە سەوزە و میوەكانیان فڕێدراوە و بەو هۆیەوە بەبڕی چەندین ملیۆن دینار زیانیان پێ گەیشتووە.
دەشڵێت، ئەوان لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری لە گەڕەكی ٥ی حەسارۆك كاردەكەن ولەسەر بڕیاری شارەوانی چەند مەترێك لەشەقامەكە كشاینەوە و شوێنەكانیشمان پاك ڕاگرتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، دەمانەوێت بەرپرسێك بێت هۆكاری لەناوبردنی سەوزە و میوەكانمان پێبڵێت، چونكە هەموومان كاسبكارین و زیانی زۆرمان پێگەیشتووە.