خەڵك-
لە %10ی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەواو بووە و كاركردنیش تێدا بەرەدەوامە.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەردەوامە و بەگوێرەی خشتەی بەرەوپێشچوونی كارەكان، تا ئێستا نزیكەی %10ی كارەكانی جێبەجێكراون و سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیش بەردەوام چاودێریی كارەكانی ئەو پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەی سلێمانی دەكات.
ئەو وەزیرە دەشڵێت، تۆپۆگرافیای ئەو شوێنەی كە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لێ جێبەجێ دەكرێت، تارادەیەك سەختە و هێشتا كاركردن لێی لە قۆناغی خۆڵكاری و بڕین و پڕكردنەوە و جێبەجێكردنی كارە كۆنكرێتییەكاندایە.
وتیشی، لە وەرزی زستان بەهۆی باران و بەفر و سەختی كەشوهەواوە تارادەیەك بەربەست لەبەردەم زیاتر بەرەوپێشچوونی كارەكان دروست بوو، لەگەڵ خۆشبوونی كەشوهەوادا لە وەرزی داهاتووەوە كاركردن لە پرۆژەكە بەشێوەیەكی باشتر بەرەو پێش دەچن.